لیمۆی وشککراو

پارچە لیمۆی وشککراوەی سروشتی – مزری، تازەگەری و 100% لیمۆی ڕاستەقینە!
ڕۆژەکەت گەشاوە بکە بە تامی باهێزی لیمۆیی پارچە لیمۆی ووشککراوەمان! لە لیمۆی تازە و کوالیتی بەرز دروستکراون و بە وردی وشک دەکرێنەوە- بەبێ هیچ شەکرێک یان مادەی پارێزەر- پڕن لە تام و چێژ و باشی سروشتی.
لە کارگەی سوڵتان پاشا لیمۆکانمان لە ژینگەیەکی پاک و خاوێندا وشک دەکەینەوە بۆ پاراستنی بۆنێکی گەش و ڕەنگی زیندوو و ماددە خۆراکییە بەهێزەکانیان. ئەم پارچانە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و دژە ئۆکسێنەر، زۆر گونجاون بۆ زیادکردنی بۆ چا، ئاو، شیرینی، یانزیادکردنی بۆ لێنانی خواردنە تامدارەکان.
جا تۆبەکارینهێنیت وەک خواردنەوە ، یاخود چێشت لێنێیت، یان ڕازاندنەوە، پارچە لیمۆی ووشککراوەمان هەڵبژاردەیەکی نایاب و تەندروستە ڕاستەوخۆ لە سروشتەوە.
بە سێ قەبارە و کێشی جیاواز بەردەستە: 100 گم،200 گم و 1000گم